ركابه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كێن؟
K24 – هه‌ولێر:
له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی داهاتوو، بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ په‌رله‌مان، عێراقییه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌مه پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه دوای ئازادكردنی عێراق له (2003)، كه به‌پێی سیستمێكی نوێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار وابوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ساڵی (2022) ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی ساڵی (2019) بۆ رازیكردنی شه‌قام، بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
كێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن:
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی (2018) بوون به خاوه‌نی (25) كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر به رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا به‌شدارن، جیا له‌وه‌ش یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌نیا وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارن.
ره‌وتی سه‌در
پارتێكن كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تیان ده‌كات و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیین له عێراق، كه له ساڵی (2018) له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون (56) كورسیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێنا.
هاوپه‌یمانی فه‌تح
گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی حزبه عێراقییه‌كانه، پێكهاتوون له میلیشیا چه‌كداره‌كان، كه هادی عامری سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات، له ساڵی (2018) (48) كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌وه گرووپی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قیش له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دایه، كه ئه‌مه‌ریكا له لیستی تیرۆر دایناوه، هه‌روه‌ها رێكخراوی چه‌كداری به‌در له ریزی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحه، كه خاوه‌نی كۆنترین په‌یوه‌ندیی سیاسی و چه‌كدارییه له‌گه‌ڵ ئێران، له ماوه‌ی (8) ساڵی شه‌ڕی ئێران و عێراق، له ریزه‌كانی سوپای ئێران شه‌ڕیانكردووه.
بزووتنه‌وه‌ی مافه‌كان
پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی عێراقی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، كه خاوه‌نی هێزی چه‌كداری (كه‌تایبی حزبوڵڵا)ـن.
هاوپه‌یمانی هێزی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی
به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، كه پێشتر سه‌ركردایه‌تی ئیئتیلافی نه‌سری ده‌كرد، هه‌روه‌ها یاوه‌ری ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیمیشن، كه له ساڵی (2018) ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه خاوه‌نی (42) كورسی په‌رله‌مانین.
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه به سه‌ركردایه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵی حزبی ده‌عوه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی (2018) (25) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتن
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سووننه مه‌زهه‌بی عێراق، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مجاره له رێگه‌ی حه‌لبووسییه‌وه جیاوازتر له جاران بچنه ناو په‌رله‌مانه‌وه.
هاوپه‌یمانی عه‌زم
كه ركابه‌رێكی تووندی محه‌مه‌د حه‌لبووسیه و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌ركرایه‌تی ده‌كات، له ساڵی(2018) چووه ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه ئێران پشتگیری ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره