بۆنۆچی: گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ به خراپ به‌سه‌ر یوڤێنتۆس شكایه‌وه
لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ یوڤی به خراپ به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا شكاوه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز به درێسی یانه‌ی یوڤێنتۆس یاری كرد، نازناوی و سێریا ئه‌ی و گۆڵكاری خوله‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد.
لیۆناردۆ بۆنۆچی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی "Football Italia"، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له دوای گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و خراپی رۆیشت.
بۆنۆچی ده‌ڵێت: كاتێك كریستیانۆ هاته یوڤێنتۆس، له مێشك و خه‌یاڵی خۆمدا پێموابوو كه یه‌ك یاریزان كه باشترینی جیهانه ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن بۆ یوڤێنتۆس مسۆگه‌ر كات، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای كێشه‌كه بوو، كه به خراپ به‌سه‌رماندا شكایه‌وه.
بۆنۆچی ده‌شڵێت: هه‌ڵه‌بووین كه واهه‌ستمان كرد مه‌شقكردن له پاڵ رۆناڵدۆ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره و باش بۆ سه‌ر یاریزانه‌كان دروست ده‌كات، ئه‌م بیرۆكه خراپانه ئێمه‌ی به ئاراسته‌یه‌كی لاواز برد، وایكرد كه‌متر له جاران كار بكه‌ین و رووحی فیداكاری و كاری جدی له ناخی یاریزانه‌كان مرد.
جه‌نه‌ڕاڵه‌كه‌ی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: ئێمه بیرمان ده‌كرده‌وه هه‌ركاتێك تۆپ بگاته كریستیانۆ راسته‌وخۆ یارییه‌كه‌مان بۆ ده‌باته‌وه، به‌ڵام له راستیدا كریستیانۆ پێویستی به تیمه‌كه هه‌بوو، زیاتر له‌وه‌ی تیمه‌كه پێویستی به كریستیانۆ بێت.