ئەیاد عەلاوی: ناکرێت کوردستان پەراوێز بخەین

"له‌ كوردستان دیموكراسی چه‌سپێنراوه‌"
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه"
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه"

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه"‌ له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ‌ كوردستان24 له‌ به‌غداوه‌ رایگه‌یاند، كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ داهاتوومان و ناكرێت كوردستان په‌راوێز بخه‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان داوه ‌و به‌م دوایانه‌ش زۆرێك له‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30 بڵاوده‌كرێته‌وه،‌ رایگه‌یاند، عێراق به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی ناكرێت، گوتیشی له‌ كوردستان دیموكراسی چه‌سپێنراوه‌ و لای ئێمه‌ تازه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، و كوردستان باجی دیموكراسیشی داوه‌.