ئێران به‌رامبه‌ر دانووستان داوای 10 ملیار دۆلار له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دووباره دانووستانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌سپێبكاته‌وه، به‌ڵام تاران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌ك نیه‌ت پاكییه‌ك پێویسته 10 ملیار دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه راسته‌وخۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات، هه‌رچه‌نده دانووستان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كه هه‌یه، تا بتوانرێت تواناكانی ئێران له پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی سنووردار بكرێت.
عه‌بدوڵڵاهیان بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له مانگی رابردوو له رێگه‌ی ناوه‌ندگیرییه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
تا ئێستا ئێران نه‌یتوانیوه ده‌یان ملیار دۆلاری بلۆككراوه‌ی له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، به تایبه‌تی له‌و داهاته‌ی له رێگه‌ی فرۆشتنی ناوت و گازه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر كه‌رتی بانكی و وزه‌ی ئێرانی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی جیاوازه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن، به‌ڵام پێیان گوتراوه، ئه‌گه‌ر نیه‌تی ئه‌مه‌ریكا جددیه، ده‌بێت ئاماژه‌یه‌كی جددیش هه‌بێت له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێران به‌مزووانه بۆ دانووستانه وه‌ستاوه‌كه‌ی ئه‌تۆمی ده‌گه‌ڕێته‌وه له ڤیه‌ننا، به‌ڵام واده‌كه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.
له‌سه‌ر داوای ئێران له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا وه‌ستێنرا، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن "حه‌سه‌ن روحانی"یه‌وه بۆ "ئیبراهیم ره‌ئیسی".
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2015 له نێوان وڵاته زلهێزه‌كان و ئێران واژووی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزای ئابووریشی له‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.
د.ی