خاوه‌نی سێ جۆر ڤاكسینه و ژماره‌ی مردنیش گه‌یشته 700 هه‌زار كه‌س
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
700 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به كۆرۆنا ڤایرۆس مردوون، نیشانه‌یه‌كی به‌رزی پێشبینیكراو بوو وێڕای به‌رده‌ستی ڤاكسینه‌كه به خۆڕایی بۆ ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵام هێشتا زۆرێك ناچنه ژێر باری وه‌رگرتنی، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وانه‌ی له‌دوای هاوینی 2021 وه به كۆرۆنا مردوون ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
دوێنێ 2ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) ژماریه ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه مردوون گه‌یشته 700 هه‌زار كه‌س. به‌مه‌ش ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كوشنده‌ترین دۆخ له مێژووی ئه‌مه‌ریكا به به‌راورد به تێكڕای ئاماری مردن له ساڵی 1918-1919 كه له‌و ده‌مه‌دا ته‌نیا 675 هه‌زار كه‌س مرد.
ئه‌م ئاماره ده‌شێت وه‌ڵامێكی كورت و پوخت بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ردانی كۆرۆنا ڤایرۆس-دا به تیۆری پلانگێڕی ئه‌مه‌ریكایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به‌رزترین مردنی تۆماركردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی سێ باشترین جۆری ڤاكسینه له جیهاندا كه ئه‌وانیش (مۆدێرنا، فایزه‌ر، جۆنسن ئاند جۆنسن)ـه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) كه له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ری 2021) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه وه‌رناگرن 10 جار زیاتر ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره له‌وانه‌ی كه وه‌ریانگرتووه.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه به‌رزبوونه‌وه‌ی مردن له‌دوای به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینه‌كه جێگه‌ی نائارامی و دڵه‌ڕاوكێیه لای پزیشكان، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه كێن ئه‌وانه‌ی له دوای مانگی ته‌مووزه‌وه به ڤایرۆسه‌كه مردوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
زه نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه هۆكاری تووشبوون و دواتر مردنی تووشبووانی به‌شێك له خێزانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێیانوابووه تاراده‌یه‌كی زۆر كۆرۆنا ڤایرۆس بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام جیمس پۆلاند، پزیشكی دادوه‌ری له ویلایه‌تی كنتاكی ده‌ڵێت: "پێویسته گوێ‌بگرن، دووباره و سێ باره، كه به‌شێك له خێزانه‌كان كاتێك كه‌سێكی ئازیزیان مردووه، ئه‌وكات ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه".
هوارد ماریكل مێژوونووسی پزیشكی له زانكۆی میشیگان ده‌ڵێت: "شه‌پۆلی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا زیاتر ئه‌وانه‌ی كوشت كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو".
به‌پێی رۆژنامه‌ی هێڵ، زه واشنتۆن پۆست و زه نیویۆرك تایمز نه‌خشه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه له 16ی حوزه‌یران (یۆنیوی 2021)دا گه‌یشته 600 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و ئامارانه‌ی كه ئه‌و رۆژنامانه بڵاویانكردۆته‌وه، پشتیان به‌ستووه به داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ویلایه‌ته‌كان و له ئاماره‌مانیاندا ده‌ركه‌وتووه كه شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا زۆر قورس تره له‌جۆری بنه‌ڕه‌تی كۆرۆنا.
ئه‌وانه‌ش كه زیاتر له‌م 3 مانگه‌ی رابردوودا مردوون له‌خه‌ڵكانی باشووری ئه‌مه‌ریكان زیاتر، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌ت و ناوچانه‌ی كه له‌رووی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌وه كه‌مته‌رخه‌من، زۆربه‌ی مردووه‌كانیش له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و میسیسیپی و لویزیانا و ئه‌ركنساس-ن كه كه‌مترین ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه له نێو ئاماره‌كاندا ئه‌وانه‌ی له مانگی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) وه تا 29ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) مردوون به‌هۆی جۆری گۆڕاوی دێلتا زیاترینیان، تێكڕای ته‌مه‌نیان له‌خوار 55 ساڵه‌وه‌یه (45-55) ساڵ.
خاتوو سبتربلینگ، ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، ئاماده‌نه‌بوو ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت، تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوو، پشووی له سوپه‌رفایزه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرت كه جه‌ستن گریمبال-ه، ئه‌و وتی: "پێموایه به‌منزیكانه سبتربلینگ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌فته‌ی پێشوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه، گریمبال له پشت گۆڕه‌كه‌یه‌وه وه‌ستا كاتێك سیتربلینگ-یان خسته ناو گۆڕه‌وه له‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی كڕیویانه.
به چه‌ند دێڕێك كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات، وێڕای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی ناو به‌ناو ئازار و ناخۆشیان ده‌هاته‌وه یاد.
به‌درێژایی هاوینی ئه‌مساڵ، 100 هه‌زار كه‌س وه‌ك سیتربلینگ به‌هۆی جۆری گۆڕاوی دێلتا-ه‌وه له باشوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریای ئارام و به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاستی خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا مردوون.
به‌شێك له‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه وه‌رناگرن بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه زۆر هه‌ن ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و مردووشن، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری ئه‌وانه ده‌كات كه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن، سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك كاریگه‌ری 100%ی نییه له‌جیهاندا، وێڕای ئه‌وه‌ی ڤاكسین چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو به‌رگریكاره، بۆیه كۆمپانیاكان، به ئه‌زموونی تاقیكردنه‌وه‌كانیان سه‌لماندوویانه كه كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه 93-96% تێپه‌ڕناكات".
به‌ڵام به‌پێی سه‌نته‌ره‌كه له مانگی ته‌مموز-ه‌وه له‌كۆی 100 هه‌زار كه‌س كه به‌هۆی كۆرۆناوه، مردوون، ته‌نیا 2 هه‌زار و 200 كه‌سیان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.