له‌خورماتوو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعشدا هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش له خورماتوو ده‌گوزه‌رێت و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و كوژراو و برینداریش هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له چوارڕیانی ئینجانه - سه‌رحه له باشووری خورماتوو هێرشی سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سوپای عێراق كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌و چوارڕیانه به‌رده‌وامه.
دوی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، بۆشاییه‌كی ئه‌منی فراوان له‌و ناوچانه درووستبووه و چه‌كدارانی داعش له‌و شوێنانه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرش و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی چڕكردووه‌ته‌وه.
H.B