ئه‌مريكا په‌يه‌ده و يه‌په‌گه به "هاوبه‌شى كارا" وه‌سفده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هه‌ردوو رێكخراوى كوردى په‌يه‌ده و باڵه سه‌ربازييه‌كه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)ى به رێكخراوى تيرۆريستى هه‌ژمار نه‌كردووه و ناوى ئه‌وانى له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆي‌دا بۆ 2015 نه‌هێناوه، به پێچه‌وانه‌وه ستايشى كردوون و وه‌ك هاوبه‌شى كارا له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سووريا وه‌سفيكردوون.
كه‌ناڵى ته‌ره‌ته عه‌ره‌بى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكادا هاتووه: په‌يه‌ده و يه‌په‌گه، دوو هاوبه‌شى كاراى ئه‌مريكان له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سووريادا.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هه‌ڵۆكانى كوردستان، كه گرووپێكى كوردييه و له توركيا دامه‌زراوه وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى ناوى تۆمار كراوه و به نه‌يارى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا ناوبراوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له 2015دا ئه‌مريكا به‌رده‌وام بووه له هاوكاريكردنى توركيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه تيرۆريستييه‌كان.
ساڵانه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راپۆرتێك له باره‌ى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كات و ده‌يخاته به‌رده‌ست كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌مريكا ده‌بنه‌وه، تاوتوێ بكرێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مريكا له كاتێكدايه به‌رده‌وام توركيا ئه‌و دوو رێكخراوه وه‌ك رێكخراوى "تيرۆريستى" ناوده‌بات و چه‌ندين جار داواشى له ئه‌مريكا كردبوو، مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مريكا ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و له سووريادا تيمى راوێژكارى سه‌ربازى تايبه‌ت به راهێنان و مه‌شقپێكردنى يه‌په‌گه و هێزه‌كانى ديكه‌ى ناو به‌ره‌ى سوورياى ديموكرات كه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه دامه‌زراوه جێ‌گير كردووه.