دایكێك و چوار منداڵ له‌ چه‌مچه‌ماڵ سووتان

بەهۆی گڕگرتنی ماڵێک لە گەڕەکی ئاشتی چەمچەماڵ پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان.
نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ

K24 – سلێمانی:

دایكێك و چوار منداڵی ئه‌مشه‌و له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی سوتان.

د. فەرهاد محه‌مەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بە کوردستان 24 ی رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی ماڵێک لە گەڕەکی ئاشتی چەمچەماڵ پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان.

گوتیشی: دوانیان رێژەی سوتانەکەیان زۆرە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراون و ئه‌وانی دیكه‌ لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن.

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە محەمەد عەبدی بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بەکوردستان 24 ی راگەیاند، بەهۆی غازەی پەنگخواردوو بووە لەماڵەوە کەبووه‌تە هۆکاری تەقینەوەی روودانی روداوەکە.