وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تیمێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه، جه‌ختیان له به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له لیوا روكن به‌ختیار محمد، عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازیانكرد له كۆلۆنێل تاد بۆرۆس، جێگری راوێژکاری باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
راشیگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، تاوتوێی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا و هه‌ردوولا به‌بایه‌خه‌وه له پێشكه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یان رووانی.
ئاماژه‌یپێكرد، راوێژكارانی وه‌زاره‌ت رۆڵی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانیان به‌رز نرخاند، له پێشكه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا، هیواشیان خواست ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه فراونتر بكرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
جه‌ختیانكرده‌وه، باس له مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان كرا، بۆ ئه‌مه‌ش راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هاوكاریی و یارمه‌تییدانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.
روونیكرده‌وه، پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردن و كاركردن له سه‌ر پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كانی وه‌زاره‌ت باسی لێوه‌كرا، به‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی رێفۆرمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، گفتوگۆی چڕ‌وپڕ لە بارەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان (عێراق ـ ئەمه‌ریکا) کرا.