12 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جیهان به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
12 وڵات، له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، پاڵپشتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) له عێراق ده‌ربڕی، پێشوازیان له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و رۆژه كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی (ئه‌مه‌ریكا، ئوستراڵیا، كه‌نه‌دا، فیله‌ندا، ئه‌ڵمانیا، نه‌روێژ، نیوزله‌ندا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، دانیمارك، سوید و به‌ریتانیا)، رایانگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، هه‌لێكی دیكه‌ی مێژووییه، هاتووه‌ته به‌رده‌م عێراقییه‌كان، تاوه‌كو داهاتووی خۆیان دیاری بكه‌ن.
راشیانگه‌یاند، 10ـی تشرینی یه‌كه‌م، بۆ عێراقییه‌كان رۆژێكی مێژووییه، بۆ ئه‌مه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كراوه.
روونیانكرده‌وه، حكومه‌تی عێراقی له ساڵی (2020) داوایه‌كی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به ناردنی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ڵامیان درایه‌وه، بۆ ئه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا نێرده‌ی تایبه‌تی خۆیان ره‌وانه كرد، جیا له دابینكردنی (900) چاودێری بیانی بۆ به‌دواداچوونی ورده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
جه‌ختیانكرده‌وه، هه‌ردوو نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هاوكاریكردنی عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی مافی یاسایی و مرۆیی خۆیان پراكتیكه بكه‌ن.
داواشیانكرد، ته‌واوی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی عێراق پاكی و ئازادی هه‌ڵبژاردن بپارێزن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقییه كه‌شێكی سه‌قامگیر بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن دابین بكات.
وا بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) ده‌رگای بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به رووی ده‌نگده‌راندا بكرێته‌وه بۆ ده‌نگدان و دیاریكردنی كاندیدی خۆیان.