گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگترین رووداوه بۆ عێراقییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی، پێشبینی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) كرد، به‌و ئاڕاسته‌ی كه كه‌شێكی سه‌قامگیر بۆ ئه‌و رۆژه دروست كراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، كه‌شێكی له بار بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)، له بواره‌كانی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئاماده‌كارییه‌كانی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، ئاماده كراوه.
راشیگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، له رووی ئه‌منییه‌وه زۆر به‌ئاگاییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگترین رووداوه بۆ عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌مه حكومه‌تی عێراقی پلانێكی تۆكمه‌ی ئه‌منی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق، داناوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محمد حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه كۆتایی به خولی چواره‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌هێنێت، رێگه‌ی بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو خۆش ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره