یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر كڕینی یاریزانێكی عه‌ره‌ب له كێبڕكێ دان
به‌رگریكارێكی مه‌غریبی كه له یانه‌كه‌ی رۆڵی هێرشبه‌ریش ده‌بینێت له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كراوه و كێبڕكێیه‌كی توند له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌كرێت.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نه‌سیر مه‌زراوی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ته‌نیا له ئیتاڵیا 3 ئۆفه‌ری له یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، رۆما و یوڤێنتۆس پێگه‌یشتووه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئۆفه‌ری دیكه له پرێمه‌رلیگ و لالیگا و بۆندزلیگا.
نه‌سیر مه‌زراوی له یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندا پێگه‌یشتووه و له‌م وه‌رزه له خولی هۆڵه‌ندا له كۆی 8 یاری 4 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه، ئاستبه‌رزی ئه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا بۆ گواستنه‌وه‌ی هێناوه‌ته سه‌رهێڵ و له هاوینی داهاتووش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس كۆتایی دێت و ده‌بێته یاریزانێكی سه‌ربه‌ست.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئا‌یاكس ئۆفه‌رێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و به‌رگریكاره عه‌ره‌به ئاماده كردووه و تێیدا مووچه‌كه‌ی بۆ 3 هێنده‌ی ئێستا زیاد كردووه.