پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره كاتژمێر (07:00)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ده‌ست پێبكات.
پرۆسه‌كه به‌ر له 48 كاتژمێر له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له پرۆسه‌كه‌دا، كۆی گشتیی هێزه ئه‌منییه‌كان و حوكمدراوانی زیندانه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، به‌شداری نه‌كردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه له پرۆسه‌كه.
حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی داواكاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌دابوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ چه‌كداره‌كانی ده‌ربكات و به‌و هۆیه‌وه كۆمیسیۆن بڕیاری دا، رێگه نه‌دات چه‌كدارانی حه‌شد به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئێستا له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه ده‌كرێت.
كوردستان24 به شێوه‌ی راسته‌وخۆ رووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كات.