نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی بۆ به‌شداریی فراوانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خوشك و برایانی ئاواره ده‌كه‌م له ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.
گوتیشی: سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداريى فراوانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و خوشك و برايانى ئاواره. هيوادارم ده‌نگدانى گشتيش سه‌ركه‌وتووانه و بێکێشە به‌ڕێوه‌بچێت.
خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عيراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداريى فراوانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و خوشك و برايانى ئاواره. هيوادارم ده‌نگدانى گشتيش سه‌ركه‌وتووانه و بێکێشە به‌ڕێوه بچێت
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) October 8, 2021