پارتی: له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێشێلكاری كراوه و به‌ڵگه‌مان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایدەگەیەنێت بەڵگەیان هه‌یه ژمارەیەک پێشێلکاری تۆمارکراون لە دەنگدانی تایبەت، کە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستوەردان لە کاروباری کۆمیسیۆن کراوە.
لە دەنگدانی تایبەتدا كە دوێنێ بەڕێوەچوو، ژمارەیەك پێشێلكاری تۆماركراون. لەوبارەوە ھاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، بەڵگەیان ھەیە كە لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە پێشێلكاری كراوە و دەستێوەردان لە كاروباری كۆمسیۆندا كراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییمان لایه كه پێشێلكاری كراوه، ته‌نانه‌ت رێگه نه‌دراوه نوێنه‌رانی ئێمه سكاڵا تۆمار بكه‌ن و فۆرمی سكاڵایان پێنه‌دراوه، داوامان كردووه، پێویسته ئه‌و كه‌موكوڕییانه بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی نه‌مێنێت.