ئه‌مشه‌و سانتۆس چاوه‌ڕێی دره‌وشانه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌كات
سه‌رچاوه‌ر رۆژنامه‌وانییه‌كانی پورتوگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێی ئه‌وه له رافاییل لیاو ده‌كات ببێته جێنشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی رافاییل لیاوی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵییه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیای كردووه.
رافاییل لیاو له پلانه‌كانی سانتۆس دایه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ میلان ده‌ركه‌وتووه و له كۆی 9 یاری 4 گۆڵی كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه فێرناندۆ سانتۆس ده‌ڵێت: پێموایه لیاو ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال خۆی بگونجێنێت، ئه‌م یاریزانه‌مان به ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی له‌گه‌ڵ میلان بانگهێشت نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی پورتوگالیش چاودێریمان كردووه و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و باش ده‌یناسین و داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئابولای پورتوگالی نووسیویه‌تی: لیاو له تێڕوانینی سانتۆس وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ سه‌یر ده‌كرێت و به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ببێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال.