كاندیدێكی دیكه له عێراق له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆتایی هاتنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له ته‌واوی عێراق، چه‌ند كاتژمێرێك ماوه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستپێبكات، بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن و تیرۆركردنی كاندیدان كۆتایی پێنه‌هاتووه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسازه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكرده‌وه، دوو چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر سه‌دیر خه‌فاجی، كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
راشیگه‌یاند، ئه‌و دوو چه‌كداره له رێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌فاجی و هه‌وڵی كووشتنیان دا و دواتر رزگاری بوو.
روونیكرده‌وه، له‌كاتی هه‌وڵی تیرۆركردنی خه‌فاجی هیچ زیانێكی ماددی و گیانی رووی نه‌داوه، ناوبراو سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عه‌دنان زه‌رفییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه بووه هۆكاری دروستكردنی ترس و نیگه‌رانی له‌لایه‌ن پارت و لایه‌ن و كاندیده‌كان، كه هه‌ست ده‌كرێت بڵاوكرنه‌وه‌ی ترس له ریزی كاندیدان زیادی كردووه.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و رووداوه دوای 24 كاتژمێر له هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌بدولره‌حمان دلێمی كاندیدی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی راستكردنه‌وه، كه له شارۆچكه‌ی بێجی هه‌وڵی تیرۆركردنیان دابوو، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی مندڵێك و برینداربوونی 3 كه‌سیدیكه.
حكومه‌تی عێراقی لێژنه‌یه‌كی ئه‌منی پێهێناوه بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ئاسایش بۆ كاندیدان و ده‌نگده‌ران به گشتی، كه له رێگه‌ی سوپا و پۆلیسی و ته‌واوی هێزه عێراقییه‌كان له زه‌وی و ئاسمانه‌وه دۆخه‌كه ده‌پارێزن.
وا بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)، زیاتر له (25) ملیۆن ده‌نگده‌ر له عێراق روو له (8273) بنكه و له كۆی (55041) وێستگه و (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رچاوه: سكای نیوز