ئومێد خۆشناو سوپاسی لایەنە سیاسییەکان دەکات

"بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر شێوەیەکی شارستانی بەڕێوەچوو"
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

K24 - هەولێر

لە دوانی پاریزگای هەولێر ژوورێک دروستکراوە، بۆ ئەوەی هەر گرفتێک لە پڕۆسەی دەنگدان هەبێت، هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەنەکان چارەسەر بکرێت. لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کرد و هاوکاری خۆیانی پێڕاگەیاندن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان لە سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان، سوپاسکردنی لایەنەکان بوو، کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن گرفتێکی ئەوتۆ نەبوو، لایەنەکان پابەندی رێنماییەکان بوون، وەک ئیدارە بەبێ لایەنەکان نەماندەیتوانی وا سەرکەوتووبین، هەڵمەتەکە زۆر بە شارستانی بەڕێوەچوو".

گوتیشی: "لە دیوانی پارێزگا ژوورێکمان دروستکردووە، بۆ هەر گرفتێک کە لە پڕۆسەی دەنگدان هەبێت، خۆشبەختانە تائێستا هیچ پێشێلکاریەک تۆمار نەکراوە و پڕۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەدەچێت، ئەرکی ئێمەشە وەک حکومەت کە کەشێکی ئارام بڕەخسێنین، بۆ ئەوەی هەموو دەنگدەران بتوانن بە ئازادانە دەنگ بدەن".