هێرش کرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان
K24 – کەرکووک
لە سنووری پارێزگای کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی دەنگدان.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە گوندی سەتیحی سەر بە شارەدێی رەشاد- سنووری پارێزگای کەرکووک، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی دەنگدان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، تائێستا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لیوا سه‌عد معه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، پلانی پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
گوتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له دوای 2005ه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو بۆ پارێزگاریكردن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/10/2021، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.