ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند و ناو و ژماره‌ی ده‌نگی سه‌رجه‌م كاندیدانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركووك، له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جیاده‌كاته‌وه، كێبڕكێی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه بوو، له‌سه‌ر 12 كورسی پارێزگاكه، كه دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا و له هه‌ریه‌ك له‌و بازانه ده‌یان كاندید كێبڕكێیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ ده‌كرد.