كوردستان24 ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئه‌نجامی كورسی كۆتای پێكهاته‌ی شه‌به‌ك، وه‌عد مه‌حمود قه‌دۆ، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌ك كورسی كۆتای بۆ ته‌رخان كراوه.
هه‌شت كاندید كێبڕكێیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كورسییه ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه یه‌كێك له كاندیده‌كان ناوی سه‌دام حوسێن مو‌سا عه‌لی مووسه‌وییه و 759 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.