سه‌رۆكی پێشووی مۆساد: ئێران دووره له بۆمبی ناووكییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل، ناسراو به مۆساد، یوسی كوهین، رایگه‌یاند، هێشتا ئێران دووره له بۆمبی ناوكی و ره‌تیكرده‌وه، ئێران له‌و ئامانجه نزیك بووبێته‌وه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، نه‌فتالی بینیت، رایگه‌یاندبوو، كۆماری ئیسلامی ئێران نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ناووكی.
كوهین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی جیروزالیم پۆستی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئێران به‌راورد به سه‌رده‌می رێككه‌وتنی ناووكی به ته‌واوی دابڕاوه.
گوتیشی: ئێستا تواناكانی ئێران له ئاستی ماوه‌ی رابردوو نیین و چالاكییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه تاران له به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ناووكی نزیك بكاته‌وه.
مانگی رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یائیر لابید، رایگه‌یاندبوو، ئێران له سه‌روبه‌ندی درووستكردنی بۆمبی ناووكیدایه.