كۆمیسیۆن: دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
گوتیشی: پێداچوونه‌وه به سكاڵاكاندا ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كانیان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و سندوقانه‌ی كه به ئه‌لیكترۆنی هه‌ژمار كراوون و ئه‌وانه‌شی كه به ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بووه و ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه و ده‌چنه سه‌ر ژماره به‌راییه‌كان و ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت.