له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له جیهان و داواكاری گه‌وره وڵاتانی ئابووریی وه‌ك چین بۆ وزه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جار به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر وزه، كه له ئه‌نجامی بووژانه‌وه‌ی ئابووری دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت ناسراو به (ئۆپیك) پلانی بۆ ئه‌وه هه‌یه، له بری ئه‌وه‌ی به‌خێرایی رێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت بخه‌نه بازاڕ، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ستیڤن برینۆك له كۆمپانیای (BVM) بۆ نێوه‌ندگیری بازاڕسازی نه‌وت گواستییه‌وه: له كۆتایی ئه‌مساڵ ئۆپیك به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی داتاكانیش هه‌ر به‌رمیلێك خامی برێنت 7 سه‌نت له نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه و گه‌یشته 83 دۆلار و 67 سه‌نت، به‌مه‌ش له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018ـه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت ده‌گاته ئه‌و ئاسته به‌رزه.
هه‌رچی خامی ئه‌مه‌ریكایه، 29 سه‌نت له نرخه‌كه‌ی زیادیكردووه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.4% و هه‌ر به‌رمیلێك به 80 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابووری جیهان و بووژانه‌وه‌ی بازاڕی وزه، ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت به‌رێژه‌ی 60% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.