ماکرۆن پلانێکی وەبەرهێنانی بە بەهای 30 ملیار یۆرۆ راگەیاند
K24 - هەولێر
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پلانێکی وەبەرهێنانی بە بەهای 30 ملیار یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ راگەیاند، کە ئامانج لێی بوژانەوەی کەرتی پیشەسازییە و پشکێکی گەورەی ئەو گوژمەیەش بۆ وەبەهێنانە لە وزەی ناوەکی.
ماکرۆن، کە خۆی بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی فەرەنسا کاندید کردووە دەڵێت، پێویستە وڵاتەکەی لە داهێنان بگەڕێتەوە پێگەی خۆی.
ئاماژە بەوەشدەدا کە فەرەنسا بە نزیکەی 15 تاوەکو 20 بەراورد بە دراوسێ ئەوروپییەکانی دواکەوتووە.
بە پێویستی دەزانێت، لە بواری داهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن هەروەها پێگە کۆمەڵایەتییەکەی فەرەنسا ببێتەوە پێشەنگ، بە تایبەت دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە 110 کەس لە فەرەنسا گیانیان لەدەستدا و ئەوە گورزێک بوو بە سیستەمی تەندروستی، بۆیە پێویستە جارێکی دیکە چاو بە سیستەمی ئابووریدا بخشێننەوە و خاڵە لاوازەکانیان دەستنیشان بکەن.