حكومه‌ت رۆژێكی كرده پشوو
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژێك پشووی راگه‌یاند.
رۆژی دووشه‌ممه (18ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر)ـی داهاتوو، یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌ده (د.خ)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند.
ساڵانه موسڵمانان بۆ له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمه‌د (د.خ)، وه‌ك رۆژێكی پیرۆز چه‌ندین بۆنه و مه‌راسیمی ئاینی له مزگه‌وت و ته‌كیه و خانه‌قاكان رێك ده‌خرێن، خه‌ڵك به‌شداری فراوانی تێدا ده‌كات.