هەناری ساڵح خانی و ئەمەریکی لە هەڵەبجە نمایش دەکرێن

"لە بازاڕ خوستی زیاتری لەسەرە"

K24 – هەڵەبجە

هەناری ساڵح خانی، یەکێکە لە بەرهەمەکانی جوتیارانی هەڵەبجە، کە لە بازاڕەکان خواستی زیاتری لەسەرە. لەم چەند ساڵەدا هەناری ئەمەریکیش بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمڕۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی پاییز و هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چەندین جۆر هەنار و بەرهەمی خۆماڵی ناوچەکە لەو فێستیڤاڵە نمایش دەکرێن.

نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەری باخداری ھەڵەبجە بە کوردستان24ی گوت: "چەندین جۆر هەنار لە هەڵەبجە هەن، بەڵام هەناری ساڵح خانی خواستی زیاتری لەسەرە، چونکە قەبارەی گەورەترە و جوانترە. لەم ساڵانەی دواییدا هەناری ئەمەریکیش پەیدا بووە، ئەویشیان جۆرێکی باشە".

گوتیشی: "وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەر بەرهەمی هەنار، هەم بەرهەمەکە وەک جاران باش نییە، هەم کەمبووەتەوە. ساڵانی پێشتر 27 تا 30 هەزار تەن هەنار لەم ناوچەیە هەبوو، بەڵام بەرهەمی ئەمساڵ 10 تا 15 تەن دەبێت".

سەبارەت بە نرخی هەنار لە ئەمساڵدا، نەجمەدین عومەر گوتی: "لەبەر ئەوەی ئەمساڵ بەرهەمی هەنار کەمترە، نرخ بەرز دەبێتەوە".

هەناری ساڵح خانی لە فێستیڤاڵی هەناری هەنار و پاییز لە هەڵەبجە - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەبارەی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە ساڵ دوای ساڵ ژمارەی بەشداربووان لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە زیاتر دەبێت، کە ئەمە یەکێکە لە ستراتیژی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ".

گوتیشی: "لە پلانماندایە هەفتانە بازاڕی میللی لە ناوچەکانی جیاوازەکانی کوردستان بکرێتەوە، بۆح ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران".

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاشکراشی کرد: "مانگی داهاتوو لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پێشانگایەکی گەورەی کشتوکاڵی دەکرێتەوە".

هەر پەیوەست بەو فێستیڤاڵە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێ: "ئەو فێستیڤاڵە دوو رەهەندەی هەیە یەکەمیان ئابوورییە و دووەمیان کۆمەڵایەتییە، لێرە چەندین جۆر ئیشی دەستی ژنان و گەنج و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە سەلیقەی جوان، بەرهەمی خۆماڵیان پێشکەش کردووە. هەردوو رەهەندەکە ئەم فێسیڤاڵەیان نەخشاندووە".

 پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: "ساڵانە ئەو فێستیڤاڵە بەرفراوانتر دەبێت و جووتیاری زیاتر بەشداری دەکەن، بۆ ئەمساڵیش شوێنێکی گەورەترمان دابینکردووە، زانکۆی هەڵەبجەش هاوکاریی کردوین".

گوتیشی: "بەهۆی فێستیڤاڵەوە ریکلامی زیاتر بۆ هەناری هەڵەبجە کراوە و وایکردووە، هەناری هەڵەبجە هاوردەی دەرەوەی وڵات بکرێت".