ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌یرووت بیسترا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان بیسترا.
دوای ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت، پێکدادانی چەکداری لێکەوتەوە، دواتر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌یرووت بیسترا.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان رایانگەیاند، سەدان کەس لەلایەنگرانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل، ویستییان بچنە بەردەم کۆشکی داد لە ناوچەی تەییونە لە بەیرووت و خۆپیشاندان دژی دادوەر تارق بەیتار ئەنجام بدەن.
راشیانگه‌یاند، پێکدادانی چەکداری لێکەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان (6) کوژرا و ژماره‌یه‌ك بریندار هەن، هاوکات سوپای لوبنان هێزی زیاتری رەوانەی ناوچەکە کرد.
سوپای لوبنانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووی چه‌ك ئاڕاسته‌ی سوپا بكات، ته‌ققه‌ی لێده‌كه‌ین.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی كردووه، بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له به‌یرووت روویاندا.
دادوەر بەیرەقدار ئەرکی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیرووتی پێسپێردراوە، کە کوژرانی 215 کەسی لێکەوەتەوە، بەرای حزبوڵڵا دادوەرەکە کەیسەکەی بە سیاسی کردووە.