سه‌در لیژنه‌ی دانووستاندنی پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌گه‌ینێت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری باڵای ره‌وتی سه‌در ناوه‌كانی شاندی دانوستانكاری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بڵاوكرده‌وه.
موقته‌دا سه‌در له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه لیژنه‌ی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، لیژنه‌ی ناوبراو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌م قۆناغه دروست بكه‌ن، ئه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆپارێزی له‌و كه‌سانه‌ی كه تێبینیمان له سه‌ریان هه‌یه.
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و لیژنه‌یه بكات، كه پێكهاتوون له:
حه‌سه‌ن عه‌زاری / سه‌رۆكی لیژنه
نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی / جێگری یه‌كه‌م
نه‌بیل ته‌ڕه‌فی / جێگری دووه‌م
حاكم زاملی / پاڵپشتی لیژنه