بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: بکوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه سیتی کەسێکی ناسراوە
K24 – هه‌ولێر:
نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجێكی له دایكبووی 1990 روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ناسراوه.
وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابوردوو کە بە داخەوە بووە ھۆی كوژرانی (هە .م .كا )ـی لەدایك بووی 1990 و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكە، هەروەها كارمەند و سیکۆرێتی له دەروازەسیتی، لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لە گەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوکەسە بە دەمانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواجار گیان لەدەست دەدات.
روونیكرده‌وه، بکوژ کەسێکی ناسراوە و ناونیشانی زانراوە، لە دوای ڕوداوەكەوە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی دەستگیركردنیان داوه، تاوه‌كو ڕاپێچی بەردەم یاسا بكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشی وردەكاری و زیاتر دەخرێته ڕوو.