داوا ده‌كرێت رێگه به سه‌رۆكی ئێران نه‌درێت به‌شداری له لووتكه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا بكات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پیشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایكرد، رێگه به ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران نه‌درێت له گلاسكۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا بكات و داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بكرێت له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ره‌ئیسی به‌رپرسه له "كۆمه‌ڵكوژییه‌كه"ی دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندنت، پێشبینی ده‌كرێت دوای هاتنی بۆ ده‌سه‌ڵات، وه‌ك یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بكات، كه بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رێوه‌بچێت.
ستێروان ستیڤنسۆن، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له حزبی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا داوای كرد، رێگه به‌و ئاماده‌بوونه‌ی ره‌ئیسی نه‌درێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له گلاسكۆ، ستیڤنسۆن گوتی: ئه‌و داواكارییه‌كی فه‌رمیی بۆ فه‌رمانده ئیان لیڤینگستۆن، سه‌رۆكی پۆلیسی سكۆتله‌ندا ناردووه و تێدا داوای كردووه، به‌گوێره‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانی جیهان تایبه‌ت به تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی بكرێت.
ستیڤنسۆن گوتیشی: "پێویسته رێگه به‌و پیاوه نه‌درێت پێ بنێته ناو خاكی سكۆتله‌ندا.. سكۆتله‌ندا له‌ناو خاكه‌كه‌ی پێشوازی له بكوژانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ناكات.. ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه بوێری ئه‌وه‌ی كرد كه له لووتكه‌كه‌دا ئاماده بێت، پێویسته ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێت".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌مه‌وێت به وه‌زیری یه‌كه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری ناوخۆ رابگه‌یه‌نم، به‌یه‌كه‌وه تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و له‌وه دڵنیاببنه‌وه كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسی بۆ رێگریكردن له هاتنی ئه‌و پیاوه بۆ شانشینی یه‌كگرتوو هه‌یه، یانیش له راستیدا رێگری له چوونی بۆ هه‌ر وڵاتێكی دیكه بكرێت".
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ نامه‌ی پێنج كه‌سی دیكه كه پێشتر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان له ئێران زیندانی سیاسی بوونه، هه‌روه‌ها دۆسیه‌یه‌كی زیاتر له 100 لاپه‌ڕه‌یی له به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت به ده‌ستی فه‌رمانده‌ی پۆلیس گه‌یشتوون.
ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی به‌رگری ئێرانییه‌وه رێكخرابوو، واژۆیان له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی ستیڤنسۆن كردووه و باسی بینینی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به زیندانیانی سیاسی له ئێران بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ كردووه.
لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ به‌رگری ئێرانی رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئه‌و كات ئه‌ندامی "لیژنه‌ی مردن" بوو له تاران، كه ئه‌و لیژنه‌یه له ساڵی 1988 له‌سه‌ر فه‌توای رێبه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دامه‌زرابوو.
ئاشكراشیكرد، پۆلیسی سكۆتله‌ندا مالكۆم گراهام، جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی بۆ ئه‌و دۆسیه راسپاردووه و گوتی: "ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه كه پۆلیس ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌نجام ده‌دات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی حكومه‌تی سكۆتله‌ندا گوتی: "ئێمه به‌و سیفه‌ته‌ی كه رێكخه‌ری كۆنگره‌ی كه‌شوهه‌واین، حكومه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو و رێككه‌وتنی چوارچێوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو لایه‌نی به‌رپرسن له بانگهێشتكردنی شاندی وڵاتان بۆ كۆنگره‌كه. حكومه‌تی سكۆتله‌ندا هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێران له كۆنگره‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه به توندی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ ئیدانه ده‌كه‌ین و داواش له هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ین، پابه‌ندی پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن، له‌وانه‌ش پابه‌ندبوون به رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و پارێزگاریكردن لێیان".
H.B