نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته ده‌وحه
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له رێوڕه‌سمێكدا له‌لايه‌ن "جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى"، وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى و "عومه‌ر به‌رزنجى"، باڵيۆزى عێراقه‌وه له ده‌وحه، پێشوازى لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ "شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى"، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و قه‌ته‌ر له بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ريدا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت، كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، به‌ره‌وپێشبردنی په‌يوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
دوای پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن "جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى"، وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى و "عومه‌ر به‌رزنجى"، باڵيۆزى عێراقه‌وه له ده‌وحه، نێچيرڤان بارزانى، له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ "شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى"، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاووتوێ كرد.
دۆخى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.