ئه‌ردۆغان: توركه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زپه‌رستی و دژایه‌تیكردنی ئاینه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و توركانه‌ی له ئه‌وروپان رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زپه‌رستی و دژایه‌تی ئیسلام ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌ردۆغان گوتی: كۆمه‌ڵگه‌ی تور‌كان له ئه‌ڵمانیا بووه‌ته به‌شێكی گرنك له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا و ئه‌ڵمانیا و سامانی هاوبه‌شی نێوانمان.
گوتیشی: ره‌وه‌ندی تورك له ئه‌ڵمانیا رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له گه‌شه‌كردنی ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
سه‌رۆكی توركیا هیواشی خواست، ئه‌و حكومه‌ته‌ی له دوای مێركڵ له ئه‌ڵمانیا پێكده‌هێنرێت، به هه‌مان رێگه‌ی مێركڵ هاوكار بێت له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوویان هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌ردۆغان گوتی: سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئه‌وروپا درووستیكردوون، تێڕوانی مێركڵ له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌رێنی بوونه.
ئه‌وه‌شی گوت: هه‌میشه مێركڵ رۆڵی كارایانه‌ی توركیای له ناوچه‌كه و بایه‌خی بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رز نرخاندووه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌نگێلا مێركڵ گوتی: ئه‌ڵمانیا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بووه و حكومه‌تی داهاتووی ئه‌ڵمانیاش ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ