به‌ ڤیدیۆ...گۆڵپارێزێك ڕق و توڕه‌یی گۆڵه‌كه‌ی به‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ڕشت

ئارۆن ماككاری گۆڵپارێزی یانه‌ی گلینتۆن له‌ كاتی لێدانی له‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی
ئارۆن ماككاری گۆڵپارێزی یانه‌ی گلینتۆن له‌ كاتی لێدانی له‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی

له‌ خولی نێوخۆیی ئیرله‌ندا، گۆڵپارێزی یانه‌ی گلینتۆران به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵێكی لێكرا كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ دژی یاریزانێكی خۆی به‌كارهێنا و لێیدا.

له‌ خولی ئیرله‌ندا، ئارۆن مه‌ككاری گۆڵپارێزی یانه‌ی گلینتۆران له‌ خوله‌كی 80 گۆڵێكی له‌سه‌ر تۆماركرا، كه‌ تێیدا به‌و گۆڵه‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یه‌كسان كرایه‌وه‌، گۆڵپارێزه‌كه‌ راسته‌وخۆ ڕق و توڕه‌یی گۆڵه‌كه‌ی به‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی (بۆبی پێرێنز) ڕشت و به‌ هۆكاری گۆڵه‌كه‌ی زانی و له‌سه‌ر زه‌وی درێژی كرد و لێی دا، به‌جۆرێك به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوویدا یاریزانه‌كانی هاویانه‌كه‌ی هه‌وڵیاندا دووری بخه‌نه‌وه‌ و یاریزانه‌كه‌یان له‌ژێر چنگی گۆڵپارێزه‌كه‌ ده‌رهێنا.

دواتر ناوبژیوان كارتی سووری به‌ڕووی مه‌ككاری به‌رز كرده‌وه‌ و تیپه‌كه‌ی به‌ 10 یاریزانه‌وه‌ 10 خوله‌كی كۆتایی ته‌واو كرد و یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات.

ئارۆن ماككاری ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پێشتر ئه‌زموونی له‌ پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ولڤرهامتن هه‌بووه‌ و یاریی بۆ یانه‌كانی پۆرتسموس و باری و یۆرك سیتیش كردووه‌.