ئێران 3 مه‌رج بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان داده‌نێت
K24- حاجی ئۆمه‌ران:
كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك مه‌رجی نوێ بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێران بڕیاریداوە بەو مەرجانە رێگە بە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بدات:
1ـ گەشتیار دەبێت ڤیزای ئێرانی وەرگرتبێت.
2ـ کارت یان ڤیزاکارتی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی لەلابێت.
3ـ گەشتیار دەبێت پشکنینی کۆرۆنا (نێگەتیڤ)ی لەلا بێت.
گوتیشی: هه‌ر گه‌شتیارێك ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت، رێگەی پێ نادرێت سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داواشی لەهاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد، بەبێ رەچاوکردنی ئەو مەرجانە سەردانی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە ئێران رێگەی پەڕینەوە لەسنوور پێیان نادات.
H.B