کەریم بێنزێما: ئەمساڵ لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر نزیکم

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما

کەریم بێنزێما پێیوایە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر نزیکترە و دەڵێت پێموانییە زۆر لە بەدەستهێنانی دووربم.

کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە هاوشانی 29 یاریزانی دیکە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەربژێرکراوە، لە لێدوانێکی بۆ کەناڵ پلەسی فەرەنسی لەبارەی ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەڵێت 'بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر شتێکە لەوەتەی منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینم، چەندان ئەستێرەی دیاری ریال مەدرید وەکو زیدان و رۆناڵدۆ ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە، من لەم کاتانە بیر لە بەدەستهێنانی دەکەمەوە و پێموانییە لێمەوە دوور بێت'.
بێنزێمای 33 ساڵان ئەمساڵ لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەدوایین لێدوانیدا زینەدین زیدان رایگەیاندووە کەریم بێنزێما شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە کە زیدان دوایین یاریزانی فەرەنسییە لەوەتەی ساڵی 1998 ئەم خەڵاتەی بردبێتەوە.