گۆڵپارێزێكی پرێمه‌رلیگ تووشی شێرپه‌نجه بووه
یانه‌ی نۆریچ سیتی ئینگلیزی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه گۆڵپارێزی لاوی یانه‌كه‌یان تووشی شێرپه‌نجه بووه و به دۆخێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
دانی باردنی ته‌مه‌ن 20 ساڵ وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی لینگڤیستنی سكۆتله‌ندی ده‌كرد و ئێستا به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له یاریكردن دابڕاوه و به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رێنماییه‌كانی پزیشكی دایه.
دانی باردن له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ماوه‌كانی رابردووی زۆر به دژواری و ناخۆشی تێپه‌ڕ كردووه، ده‌شڵێت: به‌هۆی پشتگیری خێزانم و هاوڕێیه‌كانم له ژیاندا ماوم، بۆیه سووپاسیان ده‌كه‌م و هیچ وشه‌یه‌ك نادۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووپاس خێزان و هاوڕێ و كارمه‌ندانی پزیشكی و یانه‌كانی نۆریچ سیتی و لیڤینگستن بكه‌م.
دانی ده‌شڵێت: دانیال ڤاركی راهێنه‌ری نۆیچ سیتی و ده‌یڤد مارتینده‌یل راهێنه‌ری لینگڤیستن رۆژانه چاودێریان ده‌كردم و ئه‌وان ده‌زانن كه من چه‌ند دۆخێكی سه‌رسوڕهێنه‌رم تێپه‌ڕ كردووه و ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی باش په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌ره‌و باشبوون ده‌چم، چونكه نه‌خۆشیه‌كه‌م دۆزراوه‌ته‌وه و پێشكه‌وتنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو هانده‌رن بۆ چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كه‌م.
دانیێل باردن له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئارسێناڵ پێگه‌یشتووه، دواتر له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 روویكرده یانه‌ی نۆریچ سیتی، وه‌رزی رابردووش به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی لیڤینگستۆنی سكۆتله‌ندی كرد.