دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی

پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابوور.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین".

روونکراوەتەوە، ئەو خانەنشینانە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج کراوە.