پۆلیسی هه‌رێم: یاسای پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌موار ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و رووداوی ته‌قه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسێكی پۆلیسی هه‌رێم ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و یاسایه‌ی كه له په‌رله‌مان له باره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌رچووه، كه‌م كوڕی هه‌یه و پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه.
مقه‌ده‌می پۆلیس كارزان ئه‌میر غه‌فووری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گشتی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، دیارده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك به گوێره‌ی یاسای ژماره (16ـی ساڵی 1993)ـی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، كه‌م و كوڕی زۆری تێدایه، پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، لایه‌نی په‌یوه‌ندار كۆبوونه‌وه‌ی زۆریان له‌و باره ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت یاسایه‌كی باشتر ده‌ربچێت.
روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌و پرسه دواخراوه، كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و دواتر به نیازن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا، بۆ چه‌ندین قۆناغی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی داعش، چه‌كێكی زۆر كه‌وته ده‌ستی خه‌ڵكی.
روونیشیكرده‌وه، یاسای پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك له به‌غدا هه‌موار كرایه‌وه، بۆ نموونه ته‌مه‌نی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك له 18 ساڵه‌وه بووه 25 ساڵ، یاخوود هه‌بوونی بازاڕی فه‌رمی بۆ كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، سوود له‌م بڕگانه وه‌رگیراوه.