كومان: ئێستا كاتی بردنه‌وه‌یه له ریال مه‌درید
بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی چامپیپۆنزلیگ دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە گەڕی سێیەم میوانداریی دینامۆكێیڤی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش جیرارد پیكێ تۆماری كرد.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیپنزلیگ رووبەرووی دینامۆ كێیڤ بووه‌وه، نزیکەی یەکساڵ بوو لە پاڵەوانتییەکە تامی بردنەوەی نەکرد بوو.
دوای تێپەربوونی 21 خولەک بەسەر یارییەکە، لوک دی یۆنگ لە دەرەوەی ناوچەی سزا لیدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام گۆڵپارێزی بەرامبەر بەباشی بەرگری لە گۆڵەکەی کرد.
لە خولەکی 35 ئەمجارەیان سێرجینیۆ دێستی بەرگریکار هەلێکی زێرینی بۆ دروست بوو، بەڵام گۆڵپارێزی یانه ئۆكراینییه‌كه بەامبەر ئەمجارەش نەیهشیت تۆرەکە بهەژێندرێت.
لە خولەکی 36 جێرارد پیکێ ده‌رگای گۆڵەکەی کردەوە و یانەکەی دوای دوو یاری لە چامپیۆنزلیگ کردە خاوەنی یەکەم گۆڵی وەرزی نوێ.
لە کۆتاییدا یارییەکە به‌و تاكه گۆڵه له بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات و ئەو یانەیە توانی یەکەم بردنەوەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنیت، هەروەها بلاوگرانا دوای مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو، یەکەم یاری لە چامپیۆنزلیگ بردەوە.
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند كه ده‌بوو گۆڵی زیاتریان كردبا، ده‌شڵێت: ده‌بوو ئه‌نجامه‌كه (3 ـ 0) یان (4 ـ 0) كۆتایی هاتبا، به‌س به‌داخه‌وه یاریزانه‌كانم تا ئه‌م كاتانه‌ش به‌رده‌وامن له له‌ده‌ستدانی هه‌لی گۆڵكردن.
كومان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: بۆ یاریی كلاسیكۆ ئاماده‌ین و ده‌توانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه.