گرافیك..ئابووری تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە
K24 – هەولێر
تادێت بەهای لیرەی تورکی، بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی زیاتر دادەبەزێت.
لە سێ ساڵی رابردوودا لیرەی تورکی زیاتر لە %91 ی بەهاکەی لەدەستداوە. ئەو داکەوتنەش رێژەی هەڵاوسانی بەرزکردووەتەوە و توانای کڕینی لاواز کردووە، دانیشتووانی وڵاتەکە لە دۆخێکی سەختدان و تا دێت رێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە، زۆرینەی وەبەرهێنەر و بازرگانانی تورکیاش بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی دارایی وڵاتەکە بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان دەستبەرداری لیرە دەبن و بە دۆلار دەیگۆڕنەوە.