به‌ریتانیا: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تاوانباربوونی سه‌ربازه‌كانمان له عێراق به‌رده‌ست نین
K24 - هه‌ولێر:
بێن واڵاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا جه‌ختیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه له 1200 سكاڵا كراوه، تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی تاوانكاری سه‌ربازانی به‌ریتانیا له نێوانی 2003 تاوه‌كو 2009 له عێراق.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، 1291 سكاڵا به 178 تۆمه‌تی جیاواز له دژی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، تا ئێستا هیچ سه‌ربازێكیش دادگایی نه‌كراوه.
روونیكرده‌وه له ساڵی 2019 نزیكه‌ی 50 كه‌س له سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه دادگایی كران، به‌ڵام هیچ تۆمه‌تێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌یدانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تاوانباربوونی سه‌ربازانی به‌ریتانی به‌رده‌ست نه‌بووه.
گوتی: هه‌لی دادگایی كردنی به‌رپرسانی سه‌ربازی و ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان تێپه‌ڕی، چونكه ئه‌وان به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و دۆسییه‌ن.
سوپای به‌ریتانیا، له 2003ـه‌وه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به 140 هه‌زار سه‌ربازه‌وه به‌شداریان له جه‌نگی ئازاد كردنی عێراق كرد، تا ئێستاش به‌شێك له سه‌ربازه‌كانیان له‌م وڵاته‌دا ماون، كه به‌نیازن تا كۆتایی ساڵ له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاشكرایانكرد، 400 ده‌ستگیركراوی عێراق سكاڵایان له دژی سه‌ربازانی به‌ریتانی له رێكخراوی مافی مرۆڤ و رێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه‌ی جیهانی تۆماركردووه، كه له لایه‌ن سوپای به‌ریتانیا تووشی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی سێكسی و كووشتنی به كۆمه‌ڵ و تاوانی جیاواز بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا روونیشیكرده‌وه، 140 هه‌زار سه‌رباز به‌شداریان له ئازادكردنی عێراق له چنگی سه‌دام حوسێن كردووه، كه له 2012 بڕی 15،1ملیۆن پاوه‌نی به‌ریتانی بۆ 200 هاووڵاتی عێراقی خه‌رجكراوه، كه سكاڵایان له دژی سه‌ربازانی به‌ریتانی هه‌بووه.