ئه‌مه‌ریكا: سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده كرایه ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی گورزێكی سه‌ربازییه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی ئه‌لقاعیده له باكووری رۆژ ئاوای سورریا كوژرا.
واشنتن رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(23ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) له باكووری رۆژئاوای سووریا له رێگه‌ی هێرشێكی درۆن عه‌بدولحه‌مید مه‌ته‌ڕ، سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی ئه‌لقاعیده كوژرا.
راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی زیانه‌كانی ریزی هاوولاتیانی مه‌ده‌نی، هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه، گورزه‌كه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی (MQ-9 ) درۆن ئه‌نجامدراوه.
روونیكرده‌وه، به كۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ركرده دیاره‌ی ئه‌لقاعیده، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر تواناكانی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت داڕشتن و پلاندانان بۆ هێرشه جیهانییه‌كان، كه ده‌بێته هۆكاری كوژرانی هه‌زاران كه‌س.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مه‌ریكا له به ئامانجگرتنی داعش و ئه‌لقاعیده و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتر سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌دی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌لقاعیده‌ی له‌ناو بردووه.