650 ملیۆن کەس بینەرێن کلاسیکۆ دهبن

به گوێرهی سهرچاوهیهكی راگهیاند كه توێژینهوهی بۆ یاریی كلاسیكۆ كردووه، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 650 ملیۆن کەس سەیری یاریی کلاسیکۆی سبەی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بکەن.
بۆ یەکەمجار لەوەتەی وەرزی 2008-2009 کلاسیکۆ بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی بارسا و ریال بەڕێوەدەچیت، بەڵام شارەزایەکی بە بازاڕکردن و راگەیاندنی وەرزشی دووپاتیدەکاتەوە هێشتا جیهان چاوی لەسەر یاریی کلاسیکۆیە و بەبێ ئەم دوو ئەستێرەیەش گرنگی خۆی دەبێت.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 650 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان سەیری یاریی کلاسیکۆ دەکەن و 85 کۆمپانیای جۆراوجۆریش لە رێگەی شاشەی تیڤییەکانەوە ئەم یارییە دەگوازنەوە.
بڕیاره سبهی یهكشهممه له گهڕی دهیهمی لالیگا، له نێو یاریگهی كامپ نوو، بارسێلۆنا و ریال مهدرید له كاتژمێر 05:15 خولهكی ئێواره رووبهڕووی یهكتر ببهنهوه.
بارسێلۆنا لە دوایین 3 کلاسیکۆی لهسهریهك بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە و لە ئەگەری دۆڕاندنی ئەم کلاسیکۆیەش خراپترین ریکۆرد لە ماوەی 57 ساڵی رابردوو تۆمار دەکات.