سوپای تورکیا دوو گوندی ته‌لتەمر لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

شه‌ڕ له‌ نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی یەپەگە روویدا
سوپای توركیا دوو گوندی ته‌لته‌مر بۆردومان ده‌كات.. وێنه‌: ئه‌رشیڤ
سوپای توركیا دوو گوندی ته‌لته‌مر بۆردومان ده‌كات.. وێنه‌: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان هەر دوو گوندی "تەلشەنان" و "دەردارا"یان لە دەوروبەری ناحیه‌ی ته‌لتەمر له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ تۆپباران کردووە، کە لە ژێر دەستی هێزەکانی هەسەدەن و تا ئێستاش زیانەکانی تۆپبارانەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە دەوروبەری باکووری حەلەبیش شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی یەپەگە روویدا و سوپای تورکیاش دوو گوندی ناوچەکەی تۆپباران کرد.