سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

لە دیداره‌كه‌ سەرۆك بارزانی جەختی لەوە کردەوە، سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و رێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین پێشوازی لە "ئۆرلیک شانۆن"، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە "ئیت دوڤال"، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری كونسوڵخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادە بوو، بیروڕا لە بارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئاڵوگۆڕکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و رێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کەنەدا کردەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بازانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بازانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت