كچه‌كه‌ی پۆڵ سكۆڵز ڤیدیۆیه‌كی باوكی بڵاو كرده‌وه هه‌رای نایه‌وه
ئالیسای ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه كچی پۆڵ سكۆڵزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده، ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا باوكی په‌نجه‌ی پێی ماچ ده‌كات.
ئالیسا له ئینستاگرام كه زیاتر له 62 هه‌زار فۆڵۆوه‌رزی هه‌یه و رۆژی شه‌ممه ڤیدیۆییه‌كی خۆی و باوكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: خۆشه‌ویستی راسته‌قینه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆییه، به‌شێك له هه‌واداره‌كانی گاڵته‌یان به جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كردووه و یه‌كێكیان نووسیویه‌تی: پێویسته چیتر به‌شداریی دیبه‌یت و شیكردنه‌وه وه‌رزشییه‌كان نه‌كات و له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌ربكرێت.
یه‌كێكی تر نووسیویه‌تی: پێویسته چیتر جیرارد پیكێ و فرانك لامپارد له‌سه‌ر تیڤییه‌كان له‌گه‌ڵ سكۆڵز ده‌رنه‌كه‌ون.
سكۆڵز كه یه‌كێك بووه له ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان، به‌ڵام كچه‌كه‌ی جیاواز له باوكی، به پێچه‌وانه‌وه یه‌كێكه له یاریزانانی باسكه و یاریی بۆ تیپی باسكه‌ی ڤیتالیتی ده‌كات و پێشتر یاریی بۆ تیپی باسكه‌ی مان یونایتد كردووه.