"پێشمه‌رگه به پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشنا ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و دكتۆر دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی پرسی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021 ـ 2025 ) پەسندکراوی ئەنجومەنی وەزیران، کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به جددی كارده‌كه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاك به‌تاكی ئەفسەر و کارمەندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتر به پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، له ئێستادا له سه‌ر ئاستی وڵاتاندا، هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی جواگرفیایه‌كی گرنگی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه ژیان سه‌یر ده‌كرێت، هه‌میشه پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ لێ ده‌ڕوانرێت، بۆیه گرنگه په‌ره به‌و پێوه‌ره بدرێت و تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه له نزیكه‌وه به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئاشنا بكرێن.
جه‌ختیكرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا، قۆناغ به‌قۆناغ كار له سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی پێشمه‌رگه به ناوه‌ڕۆكی یاساكانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كراوه و له ئێستاشدا به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه.