کۆمیسیۆن: 461 تانە بەهۆی نەبوونی بەڵگە رەتکرانەوە

ته‌نیا 22 تانه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌ك په‌سه‌ند كراون
هه‌ڵبژاردنی عێراق 2021
هه‌ڵبژاردنی عێراق 2021

K24 - هه‌ولێر:

کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان له‌ عێراق له‌ به‌یاننامیه‌كدا رایگه‌یاند، لە کۆی 483 تانەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن 461 تانەی بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتکردووه‌ته‌وە، بڕیاریشه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ست پێبكات.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئاشكرای كرد، 461 تانەى لەئەنجامى هەڵبژاردن رەتکردەوە، ئەمەش بەهۆى نەبوونى بەڵگەى پێویستەوە، 22 تانەشى پەسەندکرد بۆ جیاکردنەوەى دەنگەکانى 297 وێستگە بە دەست.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەنجومەنى کۆمیسیاران بڕیاریداوە 297 وێستگە بەدەست جیابکرێنەوە لەسەر بنەماى 22 تانە لەپارێزگاکانى، دیالە و نەینەوا و میسان و کەربەلا و کەرکووک و زیقار و ئەنبار و قادسیە و سەڵاحەدین و موسەننا و بەسرە و بابل، ئەمەش بەهۆى بوونى بەڵگەى پێویستەوە. 

بەپێی بەیاننامەکە، رۆژى چوارشەممە پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى سندوقە تانە لێدراوەکان لە نەینەوا دەستپێدەکات، دواتر پڕۆسەکە لەپارێزگاکانى دیکە بەڕێوەدەچێت.