له‌م لینكه‌وه ناوی قوتابیه وه‌رگیراوه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگرنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، ناوی قوتابیه وه‌رگیراوه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت و له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، كاتژمێر 11:00 سایته‌كه كارا ده‌كرێت، قوتابیان ده‌توانن به هه‌مان یوزه‌ر نه‌یم (به‌كارهێنه‌ر) و پاسوۆرده‌كانی (وشه‌ی تێپه‌ڕ)ی خۆیان بچنه ناویه‌وه.
خه‌تاب شێخانی، سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 45113 ده‌رچووی 2021 داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌ش كردووه، 2142 قوتابی ساڵی 2020 و 3277 قوتابیش ده‌رچووی ساڵانی رابردوون، كۆی گشتیش 52532 قوتابی داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌شكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد 43 هه‌زار و 277 قوتابی له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون، كه ده‌كاته رێژه‌ی 62%، 21%یش له خوێندنی پارالێل و 17%یش له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون، كه ئێستا كرێی خوێندنی ئێواران 45% داشكاندنی بۆ كراوه.
سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونیكرده‌وه، به‌رزترین نمره‌ی وه‌رگیراوه له زانكۆلاین 100 بووه، كه‌مترین نمره‌ش 55 بووه، كه له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه داواكاریان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه بۆ خوێندنی 2021-2022.